مژینی په­نجه له مناڵان و شێوازی گوونجاو بۆ وازهێنان له­م ڕاهاتووییه

مژینی په­نجه له مناڵان و شێوازی گوونجاو بۆ وازهێنان له­م ڕاهاتووییه

مژینی په­نجه دیارده­یێکه که جگه له ئێمه­ی مرۆڤ له شامپازییه­کانیش ئه­بینرێت. ژماره­یه­ک له مناڵان ته­نانه­ت پێش له دایک بوون ده­س به مژینی په­نجه­یان ئه­که­ن. ژماره­یه­ک له مناڵان مژینی په­نجه­یان له­گه­ڵ مه­مکه­مژه ئه­گۆرنه­وه که ئه­مه­ش چاره­سه­رێکی هه­ڵه­یه و کێشه­کانی له وتاری پێوه­ندیدار شیکراوه. مناڵ له بارودۆخی جیاواز ئه­گه­ری هه­یه په­نجه­ی خۆی بمژێت. بۆ نموونه له کاتێک برسییه یان ماندووه و به تایبه­ت له کاتێک په­رۆشه له­وانه­یه ده­س به په­نجه مژین بکات. ته­نانه­ت له­وانه­یه په­نجه­ی خۆی نه­بێت و په­نجه­ی که­سێکی تر بمژێت.

کێشه­ی مژینی په­نجه له ته­مه­نی کۆرپه­یی قبووڵ ده­کرێ به­ڵام کاتێک مناڵ گه­وره­تر ئه­بێت و توانای قسه کردن و شاره­زایی زۆری دیکه­ په­یدا ده­کا شێوازی نوێتر و گوونجاوتر بۆ ئاسووده­یی خۆی له کاتی برسییه­تی یان په­رۆشی په­یدا ده­کات. بۆیه به شێوه­ی سروشتی واز له مژینی په­نجه­ی ده­هێنێت. به­ڵام له ژماره­یه­ک له مناڵان ئه­مه کۆتایی کێشه­که نیه و ڕاهاتوویی له مناڵ درێژه­ی هه­یه و مناڵ هۆگری مژینی په­نجه­ی بووه. له­م کاته­دا دایک و باوک ده­بێ چاره­سه­رێکی زانستی بکه­ن و به شێوازی زانستی (نه­ک ته­مێ و سه­رزه­نشت) هه­وڵ بده­ن ئه­م ڕاهاتووییه­ی مناڵ بوه­ستێنن بۆ ئه­وه­ی مناڵ ڕه­فتاری دیکه جێگری مژینی په­نجه­ی بکات. ئه­وه­ی که له سه­ر وازهێنانی ئه­م ڕاهاتوییه ته­ئکید ده­کرێ هۆی زۆری هه­یه.

به­شێک له ئاسه­واره درێژخایه­نه­کانی مژینی په­نجه­ دوای ته­مه­نی شه­ش ساڵی بریتییه له­م بابه­تانه­ی ژێره­وه

گرینگترین ئاسه­واره­ ناخۆشه­کانی مژینی په­نجه

1- ددانه­کان و شه­ویلکه­کان ڕێکوپێک گه­شه ناکه­ن 

پسپۆڕانی ددانپزیشک به­م گرفته ده­ڵین malocclusion. له­م گرفته په­نجه گه­وره فشار بۆ مه­ڵاشوو دێنی و ئه­مه ده­بێته هۆی Vشکڵ بوونی شه­ویلکه­ی سه­ره­وه. جگه له­وه فشاری په­نجه گه­وره بۆ ددانه­کانی پێشه­وه ده­بێته هۆی ئه­وه­ی ددانه­کانی پێشه­وه مه­یله­و ده­ره­وه بن. ئه­م کێشه له وێنه­کانی ژێره­وه نیشان دراوه.

مه­یله­و ده­ره­وه بوونی ددانه­کانی پێشه­وه ده­بێته هۆی ئه­وه­ی د­می مناڵ کراوه بمێنێت. له به­ر ئه­وه­ی کاتێک مناڵ ده­می ده­به­ستێت شه­ویلکه­ی سه­ره­وه له سه­ر شه­ویلکه­ی خواره­وه جێگیر نابێت و له­م بابه­تانه پێویسته پزیشکی ڕاست کردنه­وه­ی ددان کێشه­که چاره­سه­ر بکات. بۆیه به­جێتره ئه­م ڕاهاتوییه هه­ڵه­یه له قۆناغه سه­ره­تاییه­کان بناسرێت و ده­رمان بکرێت.

2- ناڕێکی ددانه­کان

له­به­ر ئه­وه­ی مژینی په­نجه ده­توانێ شکڵی شه­ویلکه بگۆڕیت و فشار بۆ ئه­و ددانانه بینێت که له حاڵی گه­شه کردنان له­وانه­یه ئه­و ددانانه ناڕێک بن.

3- کێشه­ی قسه کردن

کێشه­ی قسه کردنی مناڵ وه­کوو له سه­ر زمان قسه کردن له­وانه­یه به هۆی مژینی په­نجه په­ره­ی پێبدرێت. ئه­م مناڵانه پێویستیان به گوتارده­رمانییه. جاری وایه ئه­م کێشه گوتاریانه له گه­وره­ساڵیش درێژه­ی هه­یه و که­سه­که ناتوانێ هه­ندێک له پیته­کان به دروستی بڵێت.

4- که­م بوونه­وه­ی نه­فس­به­رزی 

مژینی په­نجه له مناڵان دوای ماوه­یه­ک وه­کوو ڕاهاتوویی لێدێت و ئه­وه له سه­ر نه­فس­به­رزی ئه­وان ئاسه­واری خرابی هه­یه. له­وانه­یه مناڵان له­م ڕاهاتووییه­ی خۆیان هه­ست به شه­رمه­زاری بکه­ن و پێویستیان به یارمه­تی دایک و باوکیان بۆ وازهێنان له­م ڕاهاتووییه بێت.

5- ئازار دیتنی په­نجه و ده­ست

قه­ڵه­شانی په­نجه­کان و چڵک کردنی ده­وری نینۆکه­کان ئاسه­واره­کانی دیکه­ی مژینی په­نجه­یه.

وازهێنان له ڕاهاتویی مژینی په­نجه

ورده ورده که کاتی ده­رهاتنی ددانی دایمی نزیک ئه­بێته­وه بابه­تی وازهێنان له ڕاهاتویی مژینی په­نجه زۆر گرینگ ده­بێت. له­م قۆناغه پێویسته ئه­م ڕاهاتوییه وازی لێبهێنرێت. یه­کێک له کاریگه­رترین شێوازه­کان بۆ ده­رمانی ڕاهاتویی مژینی په­نجه وتووێژی ڕاسته­وخۆی نێوان پزیشک و مناڵه. باشتره پزیشک راسته­وخۆ پێوه­ندی له­گه­ڵ مناڵ بێت و دایک و باوک بێده­نگ بن.

ته­نانه­ت ده­کرێ ئاوێنه­یه­ک به مناڵ بدرێت و کێشه­ ددانییه­کانی پێ نیشان بدرێت. ئه­م بابه­ته بۆ پێکهێنانی هانده­ر بۆ مناڵ زۆر کاریگه­ره.

چه­ند ڕێنماییێک بۆ وازهێنان له ڕاهاتویی مژینی په­نجه

+ فشار بۆ مناڵ مه­هێنن له به­ر ئه­وه­ی ده­بێته هۆی به­هێز کردنی ڕاهاتوییه­که.

+ ناهومێدی و تووڕه­یی دایک و باوک ئه­م ڕاهاتوییه­ی مناڵ خرابتر ئه­کات.

+ له کاتی خه­و یاری وه­کوو تۆپ بخه­نه ناو ده­ستی مناڵ. پێوه خه­ریک بوونی ده­سته­کان به­رگری له مژینی په­نجه ئه­کات.

+ له کاتی خه­و ده­سته­کانیان به گۆره­وی داپۆشن.

+ له کاتی خه­و ده­سته­کانیان له ناو ده­ستی خۆتان بگرن بۆ ئه­وه­ی به هه­ست به هێمنایه­تی پێویستیان به مژینی په­نجه نه­بێت.

+ به ئاواز خوێندن و یان ژه­ندنی ئامرازی مۆسیقا و یان خواردنی چه­ڕه­زات سه­رقاڵی بکه­ن.

+ له کاتی مژینی په­نجه پێی بڵین تمه­شای ئاوێنه بکا. ئه­مه له هێندێک له مناڵان کاریگه­ره.


ئه­گه­ر مناڵ وازی له­م ڕاهاتوییه نه­هێنا پێویسته پزیشک ئامرازی ڕاهاتویی­شکێن له ناو دمی مناڵ دانێت که به­م ئامرازه به­بێ­گومان مناڵ واز له­م ڕاهاتوییه هه­ڵه­یه دێنێت.

ئه­گه­ر ئێستاش سه­باره­ت به مژینی په­نجه­ی مناڵه­که­تان پرسیار یان گومانتان هه­یه یان گوێتان له قسه­وقسه­لۆکێک بوه که نازانن ڕاسته یان هه­ڵه­یه ده­توانن بێنه کاناڵی تێلێگرامی ئێمه و ڕاسته­وخۆ پرسیاره­کانتان له­گه­ڵ دوکتور نۆبه­هار پسپۆڕی ددانپزیشکی مناڵان بهێننه به­ر باس.



نظرات سایرین درباره ی این مقاله


نام
ایمیل (اختیاری)

ممکن است به این مقالات هم علاقمند باشید


;